ھۆزەکانی عێراق کۆنگرەی لوتکەی ھۆزەکان لە بەغداد ئەنجام دەدەن

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھۆز و عەشیرەتەکانی عێراق لە بەغداد کۆنگرەیەکی تایبەت بە ڕەوشی سیاسی عێراق و چارەسەرکردنی گرفتەکان ئەنجام دەدەن، ھاوکات داواش لە ھەموو ھۆزەکانی عێراق دەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ ڕاگەیاندنی لوتکەی ھۆزەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.

"شێخ باسم حەچامی" ئەمینداری گشتی ھۆزە عەرەبییەکان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئامانجی کۆنگرەکە داڕشتنی دەستپێکێکی نوێیە بۆ پەیوەندییەکان و بەرەو پێشبردنی واقیعی ئێستا.


"یوسف سەعید" کەسایەتی شاری ھەولێر و بەشداربووی کۆنگرەکەش ڕایگەیاند، لە ڕابردووشدا بەشداری کۆنگرەی ھۆزە عەرەبییەکانیان کردووە، ئامانجیان ئەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب بەردەوام بێت و بە برایەتی پێکەوە بژین.