ئەمریکا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بکەنەوە

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بکەنەوە و دان بەو وڵاتەدا بنێن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسڕائیل و ئیمارات و بەحرەین و مەغریب ڕایگەیاند، ھانی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دەدەن ھاوشێوەی ئیماڕات و بەحرەین و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی و بەھێز بکەنەوە و ئامانجیش لەو داوایەی ئەمریکا فراوانترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سەرجەم وڵاتانە.


وتیشی، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە ھەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکات پەیوەندییەکانی ئیسڕائیل لەگەڵ سەرجەم وڵاتان ئاسایی بکاتەوە.