ئەمریکا: ڕووسیا سوپا و ھێزێکی چەکداری پێشکەوتووی ھەیە

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت کە ڕووسیا خاوەنی سوپایەکی بەھێزە و پێویستە بزانرێت لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا چۆن ئەو پێشکەوتنەی لە بواری سەربازیدا بەدەستھێناوە.

ژەنراڵ جۆن ھایتن جێگری سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا خاوەنی سوپا و ھێزێکی چەکداری بەھێزە و پێویستە بزانرێت لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا چۆن ئەو پێشکەوتنەی لە بواری سەربازیدا بەدەستھێناوە، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەو پێشکەوتنەی ڕووسیا لە بواری سەربازیدا لە ماوەیەکی کەم و کتوپڕ نەبووە، بەڵکو کاری زۆری بۆ کراوە.


وتیشی، یەکێک لە ھۆکار و پاڵنەرە سەرەکییەکانی ڕووسیا بۆ پێشکەوتنی لە بواری سەربازیدا، مەترسییەکانی بووە لە ئەمریکا و ناتۆ.