لێکۆڵینەوەیەک: توانای بەرگری مۆدێرنا لە فایزەر باشترە

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوە، ئاستی بەرگریی ڤاکسینی مۆدێرنا لە فایزەر زیاترە.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، ڤاکسینی مۆدێرنا لە ڤاکسینی فایزەر زیاتر بەرگرییەکەی دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر و کاریگەرتر دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بمێنێتەوە.


لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر ٣ ھەزار و ٦٨٩ کەس کراوە، ئەوەی دەرخستووە ڤاکسینی مۆدێرنا بەرگرییەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام توانای بەرگری فایزەر دژی ڤایرۆسەکە بە پێی تێپەڕینی کات کەمی کردووە.