سەنتەرێکی تایبەت بە ڕاھێنانەوەی منداڵی ئۆتیزم لە دەربەندیخان کرایەوە

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە ئامادەبوونی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێکخراوی ھیمەت سەنتەرێکی تایبەتی بە ڕاھێنانەوەی منداڵی ئۆتیزم بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لە قەزای دەربەندیخان کردەوە.

"کاوە حەمە ئەمین" بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاھێنانەوەی منداڵی ئۆتیزم لە دەربەندیخان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ڕۆژانە نەخۆشی ئۆتیزم لەناو منداڵان زیاد دەکات، لە ئێستاشدا لە دەربەندیخان ١٠٠ بۆ ١٥٠ منداڵی ئۆتیزم ھەیە، لەو سەنتەرە بۆ ھەر منداڵێک مامۆستایەک دانراوە بۆ ڕاھێنانەوەی.


وتیشی، ئەگەر حکومەت ھاوکارییان بکات، سەنتەرەکە فراوانتر دەکەن، بۆ ئەوەی جێگەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ منداڵی ئۆتیزم ببێتەوە.