موقتەدا سەدر ستایشی کارمەندانی تەندروستی دەکات و داواش دەکات ھەڵبژاردن لە ژێر سەرپەرشتی تەندروستیی ئەواندا بەڕێوەبچێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ھەژماری خۆی لە تویتەر ستایشی کارمەندانی تەندروستی عێراقی کردووە و ڕایگەیاندووە، کارمەندانی تەندروستی ھەموو کارێکیان لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کردووە و مردنیش نەیترساندن، چونکە عێراق و گەلەکەیان خۆشدەویست.
سەدر داواش دەکات، کارمەندانی تەندروستی سەرپەرشتی لایەنی تەندروستی ھەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگربن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چونکە پێویستە ھەڵبژاردن بە پێی مەرج و ڕێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەبچێت وەک دوورەپەرێزی و پاکوخاوێنی.