دیدارێكی ئابووری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

2021-09-17   |  
هەڵەبجە دیدارێكی ئابووری
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە ئامانجی كاری هاوبەشی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی پارێزگای هەڵەبجە و توركیا، دیدارێكی ئابووری لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لە دیدارەكەدا بازرگانانی توركیا ئامادەییان دەربڕی هاوكاربن لە گەشەی ئابووری هەڵەبجە و پارێزگاری هەڵەبجەش، بۆ پرۆژە بازرگانیەكان هەموو ئامادەكاریەكی پیشاندا.