ئێران وەڵامی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو دەداتەوە

2021-09-17   |  
ئێران كەنداو
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی خاوەندارێتی دوورگە ناكۆكی لەسەرەكانی كەنداو، وەڵامی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەداتەوەو دەڵێت خاوەندارێتی هەرسێ‌ دوورگەكە بۆ ئێران دەگەڕێتەوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،خاوەندارێتی ھەرسێ دوورگەی ( تونب کوبرا و تونب سوغرا و ئەبو موسا) بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە خاوەندارێتییان بۆ ئێران دەگەڕێتەوەو دەرکردنی راگەیەنراوی دووبارە ھیچ شتێک لە واقعی ئێران ناگۆڕێت.
وتیشی، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو ئەوە بزانێت کە داواکارییە قبوڵنەکراوەکانی و دروستکردنی تۆمەت بۆ ئێران ، چارەسەری کێشە ھەرێمییەکان ناکات .
ئیمارات ھەرسێ دوورگەکە بە خاکی خۆی دەزانێت و پێی وایە لەلایەن ئێرانەوە داگیرکراون.