ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات

2021-09-17   |  
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەنجومەنی ئەوروپا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە دادگای تورکیا کردووە تا پێش ٣٠ی ئەم مانگە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئازاد بکات، بەپێچەوانەوە بەپێی یاساکانی دادگای ئەروپا رێکاری یاسایی بەرامبەر تورکیا دەگرنە بەر.
لیژنەکە پێشتر مۆڵەتێکی تری بە تورکیا دابوو کە پێویستە دەمیرتاش تا پێش ٢٢ی حوزەیران ئازاد بکرێت، بەڵام تورکیا داواکارییەکەی جێبەجێنەکرد. کۆتایی ساڵی رابردووش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند، دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بە نایاسایی زیندانیی کراوە و پێویستە لەسەر تورکیا دەستبەجێ ئازادی بکات.