٢٤ ولایەتی ئەمریکا ھەڕەشە لە بایدن دەکەن

2021-09-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داواکاری گشتیی ٢٤ ولایەتی ئەمریکا، ھەڕەشە لە جۆو بایدن سەرۆکی وڵاتەکە دەکەن و دەڵێن، ئەگەر وەرگرتنی ڤاکسین بکات بە ناچاری دەیدەن بە دادگا.

داواکاری گشتی لە ٢٤ ولایەتی ئەمریکا، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکایان کردووە، ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیارەکەی بایدن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، نەک تەنھا پێشێلی مافی کەسیەتیە، بەڵکو کارەساتێکی تەندروستیی گشتی دروست دەکات و ئەنجامی وێرانکەری بۆ ھەموو ئەمریکا دەبێت، ھەر بۆیە ئەوان بە توندی دژی دەوەستنەوە. تەنانەت ھەڕەشەی ئەوەشیانکردووە، بایدن دەدەن بە دادگا ئەگەر وەرگرتنی ڤاکسین بۆ فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و خانەشینانی حکومی بکات بە ناچاری.


نامەی ئەو ٢٤ داواکارە بۆ بایدن دوای ئەوە دێت، سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و کارمەندانی کۆمپانیا تایبەتەکان و خانەشینانی حکومی، دەکرێت بە ناچاری.