ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە ئامێدی دەکەن، بەڵام بەھۆی نەبوونی پڕۆژەی گەشتیاری، گلەیی زۆر لای ھاووڵاتیان و گەشتیاران دروست بووە. ئەو شوێنە گەشتیارانەی لە "ئامێدی" ھەن ساڵانێکە نۆژەن نەکراونەوە و بەرەو لەناوچوون دەچن.
گەشتوگوزاری "ئامێدی"ش دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن ڕەزامەندی لەسەر ئەو پڕۆژانە بدرێت بۆ نۆژەنکردنەوەیان.