لوتکەی ڕێکخراوی ھاوکارییەکانی شەنگھای دەستیپێکرد

2021-09-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ھاوکارییەکانی شەنگھای دەستیپێکرد.

لوتکەی شەنگھای بە بەشداری سەرکردەکانی ١٢ وڵاتی ئەندام و چاودێری ڕێکخراوەکە لە شاری دووشانبێی پایتەختی تاجیکستان دەستیپێکرد و جگە لە سەرۆک کۆمارانی ئێران و تاجیکستان، سەرکردەکانی، کازاخستان و بێلاروسیا و پاکستان و ئۆزبەکستان بەشداری لوتکەکە دەکەن و سەرۆکانی وڵاتانی ڕووسیا و چین و ھیندستان و مەنگۆلیاش بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشدارن.


لە لوتکەی شەنگھای، ئەنجامی چالاکییەکانی ڕێکخراوی ھاوکارییەکانی شەنگھای لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ھاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەکە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.