ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بە کۆمپانیاکانی دھۆک گەیاندووە

2021-09-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانێکی زۆر بە کۆمپانیاکانی سنوری دھۆک کەوتووە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دھۆکیش دەڵێت، تا ڕادەیەک جموجوڵی بازرگانی باشتر بووە، بە بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو ١٨٪ زیادیکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی ٤٠٠ کۆمپامیا لە سنوری پارێزگا دھۆک کاردەکەن، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٠٠ کۆمپانیای ھی وڵاتی تورکیایە.