بۆ یەکەمجار یەکێتی ئەوروپا چاودێری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، فیۆلا فۆن کراون سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق ڕایگەیاندووە، بە ھیچ شێوەیەک دەست لە کاروبارەکان وەرنادەن و تەنھا لە ڕێی ٨٠ چاودێرەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەن، دوای تەواو بوونی دەنگدانیش چاودێری جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکەن.
دەشڵێت ڕێگە بە ھیچ پێشێلکارییەک نادەن و دەبێت پڕۆسەکە بە دیموکراسی بەڕێوەبچێت، لە دوای دوو مانگیش ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکەوە دەدەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێی عێراق.