لە کەرکوک داوا دەکرێت دۆسیەی ئەمنی ھەڵبژاردن بدرێتە ھێزەکانی پۆلیس

2021-09-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شارەزایانی بواری ھەڵبژاردن بە گرنگیەوە باس لە پاراستنی ڕەوشی ئەمنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن و دەڵێن لایەنی ئەمنی بۆ ھەر پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردن لە ھەموو لایەنێکی گرنگترە.

موئەیەد غازی کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستانیش لە کەرکوک دەڵێت پێشنیاز دەکەن دۆسیەی ئەمنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکە بە تەواوی ڕادەستی پۆلیسی کەرکوک بکرێت.