ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک و نوێنەرانی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی روسیا کۆبونەوەو جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە بەشداری ھەسەدە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجوونی سوریای دیموکرات ھەسەدە، وەفدێکی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھەسەدە لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، دەبێت لەچوارچێوەی بڕیاری نێودەوڵەتی ژمارە ٢٢٥٤ کێشەی سوریا بە بەشداری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک ھەسەدە چارەسەر بکرێت.