وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانکاری لە بەشە خۆراکی ھاووڵاتیان دەکات

2021-09-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانکاری لە بەشە خۆراکی ھاووڵاتیان دەکات و دوو مادەی خۆراکی زیاد دەکات.

وەزارەتی بازرگانی عێراقیش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان و باشکردنی کوالیەتی خۆراک، بڕیارە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان کەمبکەنەوە، لەبری ئەوە چەند ماددەیەکی تری وەک شوێنگرەوە بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە بری ئەو کیلۆ شەکرەی لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان کەم دەکرێتەوە، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ نۆک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، ماددەکانی تری وەک ئارد و برنج و زەیتیش وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.