لە سلێمانی کۆڕبەندی ئابووری بەڕێوەدەچێت
2021-09-15
|
کوردسات نیوز
بە بەشداری ٤٠ کۆمپانیای تورکی کە لە ١٧ شاری ئەو تورکیاوە بەشداریان کردەوە، کۆڕبەندی ئابووری کۆمەڵەی خاوەنکارانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵەی بازرگانی تورکیا لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامانجی کۆڕبەندەکە دروستکردنی ھەماھەنگی زیاترە لە نێوان، بازرگانان و خاوەنکارانی تورکیا و ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، دەیانەوێت قەبارەی بازرگانی نێوان ھەرێم و عێراق و تورکیا بگەیەننە ٥٠ ملیار دۆلار.
|