گەورەترین گەرەکی کەرکوک لە خۆڵ و خاشاک پاکدەکرێتەوە

2021-09-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەڵمەتی پاککردنەوەی شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی ھاوپەیمانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش گەورەترین گەرەکی ئەو شارە لە خۆڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە.

لە ڕۆژی ٩ی ئەیلولەوە ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە و کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک بەشدارن لە پاککردنەوەی گەڕەکەکانی ئەو شارە و لە ماوەی ٦ ڕۆژدا ژمارەیەک گەڕەک پاککراونەتەوە و ھەڵمەتەکە ڕۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت.