ئەمرۆ ھاوپەیمانی کوردستان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات

2021-09-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ ھاوپەیمانی کوردستان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی کاندیدەکانی لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕێکدەخات و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان وتارێک پێشکەش دەکات.

لە درێژەی بانگەشەکاندا بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی کوردستان دووەم کەرنەڤاڵی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش وتارێک پێشکەش دەکات.


ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەرز نرخێندرا.