باڵیۆزی ئەمریکا: شەڕی داعش دەچێتە قۆناغێکی نوێ

2021-09-13   |  
ماسیۆ تۆلەر داعش عێراق پێشمەرگە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵەوە شەڕی دژی داعش دەچێتە قۆناغێکی نوێ و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، ھەڵمەتی لەناوبردنی داعش دەستپێدەکەن.

، وتیشی، ئەمریکا رۆڵی دەبێت لە بەھێزکردنی سوپای عێراق بۆ رێگری لە سەرھەڵدانەوەی داعش و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردۆتە، سەقامگیری عێراق واتە سەقامگیری لە ھەموو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی پێگەی ئێران لە عێراق، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد وتی، ھەرجۆرە ھەژموونێکی تاران دژایەتیکردنی ئەمریکایە.