شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: رێگەنادەین جارێکیتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات
2021-09-13
|
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵمەتی بانگەشە و ھەڵبژاردن، رایگەیاند، رێگەنادەن ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەرابردوودا یەکێتی باجەکەی داوە دووبارەببێتەوە و رێگەنادەن جارێکیرتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە رێورەسمێکی جەماوەریدا بارەگای ناوەندی رۆشنبیری و جەماوەری سلێمانی کردەوەو لەوتەیەکدا رایگەیاند، وەک یەکێتی و گۆڕان بەیەک دەنگ و یەک رەنگ پێکەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەم ھەڵبژاردنەش زۆر چارەنووسسازە لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری کێشە و گرفتەکانی کورد لە بەغداد چارەسەر دەکرێت، بۆیە پێویستە ھەمووان پشتیوانی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد. وتیشی، دەبێت رێگەنەدەن ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەرابردوودا یەکێتی باجەکەداوە دووبارەببێتەوە و رێگەنادەین جارێکیرتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات.
|