یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لە موسڵ تۆمارکرا

2021-09-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لە موسڵ تۆمارکرا و شانەی روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکانی موسڵیش زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی بە نەخۆشییەک گیانی لەدەستداوە ئاشکرادەکات.


شانەی روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکان لە موسڵ رایگەیاند، ئەو کەسەی بە تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستداوە لە رۆژی پێنج شەممەوە لە نەخۆشخانە بووە و گۆشت فرۆش بووە و ھەموو ئەو کەسانەشی لەگەڵیدا تێکەڵ بوون کەرەنتین کراون. 


بەپێی پسپۆڕانی تەندروستی و ڤێتێنەری، تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و رێژەی گیانلەدەستدان دەگاتە ٦٠%، لە قۆناغی یەکەمدا نیشانەکانی ھاوشێوەی ئەنفلۆنزایە، وەک تا و سەرئێشە و رشانەوە و ئازاری ماسولکە، لە ھەفتەی دووەمیشدا خوێن بەربوون بۆ ماوەی ١٠ رۆژ روودەدات و پاشان گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.


زوھەیر ئەعرەجی قائیمقامی موسڵیش داوای لە ھاوڵاتیان کرد گۆشت لە شوێنە رەسمییەکان بکڕن و لایەنە تەندروستییەکان بەرپرسیارێتی پاکوخاوێنی بگرنە ئەستۆ.  
لە چەند مانگی رابردووشدا چەند حاڵەتێکی توشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لەچەند ناوچەیەکی عێراق تۆمارکران.