ئیسرائیل: ئێران راھێنان بە گروپە چەکدارەکان دەکات

2021-09-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئێران ناوەندێکی مەشق و راھێنانی بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریا و یەمەن، لە وڵاتەکەی کردووەتەوە.

بەنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆنفرانسی ساڵانەی پەیمانگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند، لە بنکەی ئاسمانی کاشان لە پارێزگای ئەسفەھان، لەبارەی چۆنیەتی دروستکردن و بەکارھێنانی درۆنەکان، مەشق و راھێنان بە گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان دەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، سەدان درۆنی دروستکراوی ئەو بنکەیە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن و سوریا و لوبنان بوونیان ھەیە و لەئێستادا ئێران خاوەنی چەندین درۆنی جۆراوجۆرە کە توانای بڕینی ھەزاران کیلۆمەتریان ھەیە.