وەزیری پێشمەرگە: ھەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ھێزێکی یەکگرتووی سەردەمیییانە بەردەوامە

2021-09-12   |  
وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم ھاوپەیمانان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم رایگەیاند، ھەنگاوەکانیان بە ئاراستەی دروستکردنی ھێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتوی سەردەمیانەیە، کەھاوتابێت لەگەڵ خواستی ئەوان و ھێزەکانی ھاوپەیماناندا.

 شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم لە لێدوانێکدا دووپاتی کردەوە، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە، لەبارەی  پەیوەندییەکانیشیان لەسەر ئاستی عێراق رایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە و ئەوەش بەرز دەنرخێنن.