کۆمسیۆن: ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کارتی بایۆمەتری وەرنەگیراونەتەوە
2021-09-12
|
کارتی بایۆمەتری کۆمسیۆن
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کارتی دەنگدان لە بنکەکانی کۆمسیۆندا ماون، کە دەنگدەران وەریان نەگرتوەتەوە.
کۆمسیۆن ئەوەشی راگەیاندوە، نزیکەی لە %٣٠ دەنگدەران داتاکانیان تۆمار نەکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی کارتی بایۆمەترییان ھەیە دەتوانن بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن.وتیشی ئەو دەنگەدەرانەی داتاکانیان وەرنەگیراوەوە ئەوانەن کە لە دایکبووی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ ن.کۆمسیۆن ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە کاتی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدەران بگەڕێننەوە و تیمەکانیشیان بەردەوامن لە پەیوەندیکردن بەدەنگدەرانەوە بۆئەوەی کارتەکانیان بەدەست بگات.
|