خانەی فرۆشتنی ئاشكرا " Sotheby's " ئامادەكاری دەكات بۆ فرۆشتنی كۆمەڵێك لە یاداشتنامەكانی " ئیساحق نیوتن " ، كە چاورەڕوان دەكرێت بە هەزاران دۆلار بفرۆشرێت ، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كۆمەڵێك زانیاری گرنگی پەیوەست بە شێوازی دروستكردنی هەڕەمەكانی میسر لە خۆدەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە یاداشتنامەكانی نیوتندا توێژینەوەیەك ئەنجامدراوە ، كە تێدا هەوڵی داوە ئەو یەكە پێوانییانە ئاشكرا بكات كە میسرییە كۆنەكان لە شێوازی دروستكردنی بینای هەڕمەكان بەكاریان هێناوە .
هەر بەپێی راپۆرتەكە ، بۆچوونی نیوتن لەسەر میسرییە كۆنەكان ئەوە بووە كە توانایەكی یەكجار زۆریان هەبووە لە پێوانەكردنی هەسارەی زەوی ، هەروەها شیكردنەوەی یەكەی پێوانەی هەرەمە گەورەكە .
گابریل هیتون پسپۆری بوای هێڵكاری لە كۆمپانیای Sotheby's دەڵێت ، نیوتن هەوڵی ئەوەیداوە بەڵگە لەسەر تیۆری هێزی كێشكردنی زەوی بدۆزێتەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەو باوەڕەدا بووە كە میسرییە كۆنەكان نهێنیەكانی زانستی كیمایان پاراستووە ، هەر لەو كاتەشەوە ونبوون .
هاوكات لە لیستی فرۆشتنی ئاشكراكەدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، ئەو تێبینیانەی كە بەشێكن لە تۆڕە ئاڵۆزەكەی نیوتن ، بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لێكۆڵینەوە لە " توێژینەوەی پێكەوەبەستراوەكان و فەلسەفەی سروشتی و كییما " دەكات ، لەبەرئەوە ئەوانە تەنها بەش بوون کە گونجاو بوون بۆ بڵاوكردنەوە .