لە تورکیا ڕێژەی بێکاری ٢٢.٤٪ی تێپەڕاند

2021-09-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێژەی بێکاریی لە تورکیا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)یش دەڵێت، ڕێگری لە زیادبوونی نرخی شتومەک دەکەن.

ڕێژەی بێکاریی لە تورکیا بۆ ٢٢.٤٪  بەرزبووەتەوە، و ھەزاران فەرمانبەر لە کەرتی گشتی و بانکەکان و کرێکاران، کارەکانیان لە دەستداوە، زۆرترین ڕێژەی بێکاریش لە مانگی ئایاری ئەمساڵ تۆمارکراوە.


(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند، لە کەمترین ماوەدا ھەڵاوسان کۆنترۆڵ دەکەن و ڕێگری دەکەن لە زیادبوونی نرخی شتوومەک.