ئێران بە ئاسانی شکستی بە عێراق ھێنا
2021-09-08
|
ئێران عێراق مۆندیالی ٢٠٢٢
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
یارییەکانی جەولەی دووەمی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە کیشوەری ئاسیا دەستی پێکرد و لە یاریی لوتکەی کۆمەڵەی یەکەم ، ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە شاری دەوحە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە .
ئێرانییەکان بەشێوەیەکی بەھێز یارییەکەیان دەستپێکرد و تەنیا دوو دەقەیان پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی یەکەم لە رێگەی عەلی رەزا جەھانبەخشەوە تۆمار بکەن و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی ھات .
لە گێمی دووەمیشدا ئێران بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە دەقەی ٦٩ مەھدی تارمی ئەستێرەی یانەی پۆرتۆ گۆڵی دووەمی دژی عێراق تۆمار کرد .
لە کۆتا دەقەی یارییەکەشدا عەلی گوڵزادە گۆڵی سێیەمی ئێرانی ھێنا و یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە عێراق بردەوە .
بەمەش ھەڵبژاردەی ئێران بە شەش خاڵەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت . لە کاتێکدا عێراق یەک خاڵی ھەیە پلەی شەشەم و کۆتایی گرتووە .
|