جیهان

ئەمریكا هەوڵی ڕێگری بڵاوبوونەوەی چەك دەدات


بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك لە ئەمریكا، جۆو بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆمەڵَێك ڕێوشوێن دەگرێتەبەر و بڵاوبوونەوەی چەك لە وڵاتەكەشی بە "پەتا" ناودەبات.

جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە ئەمریكا ٣١٦ كەس ڕووبەڕووی تەقەكردن دەبنەوە، كە بەهۆیانەوە ١٠٦ كەس گیان لە دەستدەدەن و بڵاوبوونەوەی چەك لە ئەمریكا وەك پەتایەكە و بووتە هۆی شەرمەزاری بۆ ئەمریكا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ڕاشیگەیاند، كۆمەڵێك ڕێكار بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك دەگرنبەر و كۆنگرێسیش دەتوانێت كۆمەڵَێك هەنگاو بگرێتەبەر.

هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 9:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر