جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران دوو ملیۆن كەسی تێپەڕاند


لە ئێران ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دوو ملیۆن كەسی تێپەڕاند، هاوڵاتیانیش داوا لە حكومەت دەكەن ڤاكسین لە وڵاتان بكڕێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویكردەوە، ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٢٢ هەزار و ٥٨٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە ئەوەش بەرزترین ئاماری كۆرۆنایە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران، هاوكات ١٨٥ تووشبووش گیانیان لە دەستدا و ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەكە بۆ ٦٣ هەزار و ٨٨٤ كەس بەرزبووەوە.

بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، تا ئێستا دوو ملیۆن و شەش هەزار و ٩٣٤ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئامارەكانی كۆرۆنا لە ئێران، نیگەرانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێكەوتووەتەوە، بەشێكیان داوا لە حكومەت دەكەن بە زووترین كات ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، چونكە تەنها ڤاكسین دەتوانێت پێش لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بگرێت.

هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 8:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر