جیهان

لە فەڕەنسا ١٠ ملیۆن كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە


لە فەڕەنسا ١٠ ملیۆن كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لە بەریتانیاش داوا دەكرێت كەسانی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ، ڤاكسینی "ئەسترازینیكا" بەكارنەهێنن.

ژان كاستێكس سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە سەرانسەری فەڕەنسا ١٠ ملیۆن كەس یەكەمین ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و ملیۆنان كەسی تریش هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ئەوە لە كاتێكدایە وڵاتی فەڕەنسا لە ڕیزبەندی چوارەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، كە تا ئێستا لەو وڵاتە نزیكەی چوار ملیۆن و ٨٤٢ هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە بەریتانیاش، دوای تۆماركردنی ٣٠ حاڵەتی گیان لە دەستدان لە نێو ٧٩ كەس، كە تووشی خوێن مەین بوون، دامەزراوەی دەرمان و چاودێری تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند، باشتر وایە گەنجان و ئەو كەسانەی لە خوار تەمەنی ٣٠ ساڵەوەن، لە بری ڤاكسینی ئەسترازینیكا، جۆرێكی تری ڤاكسین بەكاربهێنن، چونكە گریمانەی بەهێز هەیە كە تووشبوون بە مەیینی خوێن، هۆكارەكەی بگەڕێتەوە بۆ ڤاكسینی ئەسترازینیكا.

هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 8:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر