ژمارەیەک چەکداری داعش لە دەوروبەری پردێ کەوتنە بۆسەیەکی ھێزەکانی عێراق

2021-09-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لە دەوروبەری ناحیەی پردێ لە باکوری کەرکوک، کەوتنە بۆسەیەکی ھێزەکانی عێراق و دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادان ٤ چەکداری داعش کوژران.

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر زیادبوونی جموجوڵەکانی داعش لە دەوروبەری ناحیەی پردێ، ھێزەکانی عێراق لە نزیک گوندی کتکە و قەرغەتووی سەر بە پردێ بۆسەیەکیان بۆ چەکدارانی داعش دانا و بۆ ماوەی ٣ سەعات شەڕ و پێکدادان لە نێوانیان ڕوویدا و ھێزەکانی عێراق لە ڕێگەی کۆپتەر و ھێزی زەمینییەوە تەقەیان لە چەکدارەکانی داعش کرد و لە ئەنجامدا ٤ چەکداریان کوژران و بە پێی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراقیش ژمارەیەک لەو چەکدارانەی داعش دەستگیرکراون.