جیهان

بە سەرپەرشتی ئەمریكا و بە بەشداری چەند وڵاتێك كۆبوونەوەیەك لە بارەی ڕەوشی ئۆكراین بەڕێوەچوو


بە سەرپەرشتی ئیدارەی ئەمریكا و بە بەشداری كەنەدا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا، كۆبوونەوەیەك لە بارەی ڕەوشی ئۆكراین بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە ڕاگەیاندراوێكدا، بڵاویكردەوە، بە بەشداری بەریتانیا و كەنەدا و لیتوانیا و پۆڵەندا، كۆبوونەوەیەك لە بارەی دوایین پێشهاتەكانی ئۆكراین و جموجۆڵی سەربازیی سوپای ڕووسیا لە نزیك سنووری ئەو وڵاتە، بەڕێوەچوو.

لەلایەكی تریشەوە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن داوای ڕوونكردنەوەی لە حكومەتی مۆسكۆ كردووە، لە بارەی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەم دواییەی سوپای ڕووسیا، لە نزیك سنووری ئۆكراین.

لە بەرامبەریشدا، سێرگی ڕیابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسكۆ ئامادە نییە هیچ ڕوونكردنەوەیەك لە بارەی دوایین پێشهاتە سەربازییەكان لە نزیك ئۆكراین، بخاتەڕوو.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 4:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر