میسڕ كۆمەڵگەیەكی زیرەك بۆ ساغكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی دەكاتەوە
بۆ بە دۆكیومێنتكردنی بەڵگە باوەڕپێكراوەكان و دانانی سنورێك بۆ ساختەكاری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەرۆكی میسڕ كۆمەڵگەیەكی زیرەك دەكاتەوە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسڕ كۆمەڵگەیەكی زیرەك بۆ یەكلایی كردنەوەی بەڵگە و دۆكیومێنتە حكومییەكان دەكاتەوە كە تیایدا بەڵگەنامەی ساختە لە دۆكیومێنتی ڕاستەقینە جیا دەكاتەوە.
(عەبدولفەتاح سیسی) ڕایگەیاند، ئەو كۆمەڵگەیە دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیان و بەڵگەنامەی ڕەسمی لە ساختە بە ڕێژەی ٩٩٪ یەكلایی دەكاتەوە.
ئەم هەوڵەی حكومەتی میسڕ دوای ئەوە دێت كە حكومەتەكەی (عەبدولفەتاح سیسی) گیرۆدەی سەدان كەیسی زیادەڕەویە بۆ سەر زەوی حكومی و داگیركردنی موڵك و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و سامانی نایاسایی.
|