عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق كارەكانی بۆ كۆتاییهێنان بۆ دیاردەی سواڵكردن دەستپێكردووە


وەزارەتی ناوخۆی عێراق كارەكانی بۆ كۆتاییهێنان بۆ دیاردەی سواڵكردن دەستپێكردووە

ستار عەتابی ئەندامی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دیاردەی سواڵكردن بە شێوەیەكی فراوان لە بەغداد و پارێزگاكانی تری عێراق بڵاوبووەتەوە و چەند گروپێك سەرپەرشتی ئەو كارە دەكەن و خێزانە ئاوارەكان بەكاردەهێنن بە تایبەتی ئەوانەی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراقەوە، هەزاران منداڵیش لە تەواوی وڵاتدا لەلایەن گروپەكانەوە ئەو كارەیان پێدەكرێت.

ئاشكراشیكردووە، هەماهەنگییەكی زۆر لە نێوان لیژنەكەیان و وەزارەتی ناوخۆ هەیە و لە ئێستاشدا وەزارەتی ناوخۆ دەستی بە كاری جددی كردووە بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی ئەو گروپانە بە ئامانجی كەمكردنەوەی دیاردەی سواڵكردن لە عێراقدا.

هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 4:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر