عێراق

عێراق ٤٠ زیندانیکراوی ئێرانی ئازاد دەکات


عێراق ٤٠ زیندانیکراوی ئێرانی ئازاد دەکات، ھەردوو وڵاتیش روفاتی دەیان سەرباز ئاڵوگۆڕ دەکەن.

ئاژانسی "ئیرنا" رایگەیاند، عێراق زیاتر لە ٤٠ زیندانیکراوی ئێرانی ئازاد دەکات، ئەوەش دوای سەردانی "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ئیمزاکردنی یاداشتێک لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

"موسا عەلی زادە" ھەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزی ئێرانیش لە "بەغداد" وتی، بەشێک لەو زیندانیکراوانە سزای ٣ ساڵ بۆ زیندانی ھەتا ھەتاییان بەسەردا سەپێندرابوو، بڕیاریشە لە دەروازەی "شەلامجە"وە بگەنەوە "ئێران".

لەلایەکی ترەوە، "محەمەد باقر زادە" سەرۆکی لیژنەی ئێرانی بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنانی جەنگ وتی، لە دەروازەی "شەلامجە" روفاتی ٦٨ سەرباز ئاڵوگۆڕ کراون، کە لە جەنگی ساڵی ١٩٨٠ی ھەردوو وڵات کوژرابوون.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 3:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر