ناوی ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەرداھات
ناوی ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا ھات، "دیار محەمەد ئەمین" دادوەری یەکەمی دادگای باری کەسی ھەولێر و "عەبدوڕەحمان سلێمان" سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دھۆک وەک ئەندامی ھەمیشەیی دادگای باڵای فیدراڵی دیاریکران.
" تاھیر سلێمان" سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی دھۆکیش وەک ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی دیاریکراوە، دادگای باڵای فیدراڵی لە سەرۆک و جێگر و ١١ ئەندام پێکدێن و چوار لە ئەندامەکان یەدەگن.
لە رۆژی ١٨ی ئادار ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندکرد کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە یەکێکە لە دۆسیە ناکۆکی لەسەرەکان.
|