عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسەند کرد


سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەندکرد و رەوانەی حکومەت دەکرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنی.

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردا، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقیش یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١، پەسەندکرد.

لەکاتی ئیمزاکردنی یاساکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق بە پێویستیزانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە بەرژەوەندی سەرجەم ھاووڵاتیان بپارێزێت و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و ھەرێمی  کوردستان، دابین بکات.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 2:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر