بایدن پشتگیری بۆ پاشای ئوردن دوپاتدەکاتەوە
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتگیری بۆ شا عەبدوڵا پاشای ئوردن دوپاتکردەوە.
بایدن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەران نییە لە پێشھاتەکانی ئوردن و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا پشتگیری و ھاوڕێیەتی بۆ شا عەبدوڵا دوپاتکردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیش، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بایدن جارێکی تر پشتگیری ئەمریکای بۆ ئوردن و شا عەبدوڵا دوپاتکردووەتەوە و رۆڵی ئوردنی لەناوچەکەدا بەرز نرخاندوە.
راشیگەیاندوە، ئەمریکا پشتیوانی لە ھەر بڕیارێک دەکات کە ئوردن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بیدات.
|