جیهان

سوریا بەرپەرچی ‌هێرشێکی موشەکی ئیسرائیل دەداتەوە


ھێزە بەرگرییەکانی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت چەند ھێرشێکی موشەکیی ئیسرائیلیان بەرپەرچ دایەوە.

ئاژانسی ھەواڵی سانا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئیسرائیل ھەوڵیان داوە بە موشەک  ژمارەیەک لە ھێزە بەرگرییەکانی  سوریا لە دەوروبەری دیمەشق بکەنە ئامانج، بەڵام زۆرینەی موشەکەکان پێش پێکانی ئامانجەکان لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریاوە بەردراونەتەوە. 

ھەمان سەرچاوە ئاشکراشیکردوە، چوار سەربازی سوریا برینداربوون و ھەندێک زیانی ماددییش ھەبووە.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 10:46AM
Print Friendly and PDF
زیاتر