جیهان

لە تورکیا بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت


لە تورکیا بەرزترین ئاماری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا و تەنھا لە یەک رۆژدا نزیکەی ٥٥ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی ئامارەکان، رۆژی چوارشەممە بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە، کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە و ٥٤ ھەزار و ٧٤٠ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٢٧٦ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئامارەکانی گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لە تورکیا گەیشتووەتە ٣٢ ھەزار و ٩٤٣ کەس.

بەھۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانیشەوە، حکومەتی تورکیا رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنای توند کردووەتەوە و لەو شارانەی ئامارەکان بەرز بونەتەوە قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەندراوە، لە مانگی رەمەزانیشدا رێکارەکان توندتر دەکرێنەوە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتەش رایگەیاندوە، ھیوایان ھەیە ئەو رێکارانەی لە مانگی رەمەزاندا دەگیرێنەبەر، رۆڵی ھەبێت لە کەمکردنەوەی ئامارەکاندا.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 10:09AM
Print Friendly and PDF
زیاتر