جیهان

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا مۆڵگەکانی داعش لە عێراق بۆردومان دەکەن


وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لە مانگی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانیان مۆڵگەکانی داعشیان لە عێراق بۆردومان کردووە.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، لە مانگی رابردوودا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، مۆڵگەکانی داعشیان لە زنجیرە چیای مەخمور بۆردومان کردووە. 

روونیشیکردەوە، ھێرشە ئاسمانییەکان بە ھەماھەنگی و بەشداری سوپای عێراق، ئەنجام دراون.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا باسی لەوەشکرد، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەماوەی رابردوودا توانیویانە پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیای مەخمور دووربخەنەوە.

ھاوکات بن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، بەردەوام دەبێت لە جەنگی دژی پاشماوەکانی داعش.



هەفتە پێشتر - Apr 8 2021 9:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر