کوردستان

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی لە كەلار زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال


لە كەلار و ناحیەی ڕزگاری زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال دابەش دەكرێت

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی ٥ هەزار و ٦٩ پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، سبەینێ لە شارەوانی كەلار ژمارەی زەوی دەدرێتە ٩٥٨ هاوڵاتی لە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال.

هاوكات هەر بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ژمارەی تاپۆ دەدرێتە ٤٢٧ سودمەندبووی سنوری ناحیەی ڕزگاریی لە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال كە پێشتر بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ژمارەی كاتی زەوییان پێدراوە.



هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 8:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر