قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی یاسای بودجە ئەزمونێكی باش بوو بۆ ئەوەی لەمەودوا هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە ڕێگەی دانوستان و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كۆبووەوە و ڕایگەیاند، تێپەڕاندنی یاسای بودجە بە هەوڵی هەموو لایەك بووە و ئەزمونێكی باش بوو بۆ ئەوەی لەمەودوا هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە ڕێگەی دانوستان و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.
وتیشی، لە دوای پەسندكردنی بودجە، ئێستا حكومەتی هەرێمیش هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە و بەمەش دەستكراوەتر دەبن لە هەنگاونان بەرەو چاكسازی زیاتر و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئابوری و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، یەكێك لە ئەولەوییەتەكانی حكومەت كەمكردنەوەی ڕۆتین و ئاسانكاریكردنە بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خێراتر دەستیان بە خزمەتگوزارییەكان بگات.
|