لیژنەی ئاسایش و بەرگری: پاراستنی سەروەری عێراق لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەدایە
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی سەروەری خاكی عێراق لە هەر جۆرە دەستدرێژییەكی دەرەكی، لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەدایە.
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە بەرپرسیاریەتی گەورەی لە ئەستۆدایە، ئەویش بەرپەرچدانەوە و ڕێگریكردنە لە سەرجەم هەوڵە دەرەكییەكان، بۆ پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق.
داواشی لە حكومەت و كوتلە سیاسییەكان كرد، هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و هەماهەنگی و گفتوگۆكان لەگەڵ وڵاتانی درواسێ و دەوروبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەش بەردەوام بێت.
|