تەندروستی

لە بەریتانیا ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكی بەكاردەهێنرێت


لە بەریتانیا ڕەزامەندی درا لەسەر پێدانی ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكا و ئەمەش سێیەم جۆری ڤاكسینە كە لەو وڵاتەدا، بەكاردەهێنرێت.

بە پێی میدیاكان، حكومەتی بەریتانیا داوای ١٧ ملیۆن دۆزی ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكای كردووە، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی لە بەریتانیا، لێی سوودمەند بن.

بەكارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكا لە بەریتانیا لە كاتێكدایە، ئەو وڵاتە خاوەنی ڤاكسینی ئەسترازینیكایە و زۆربەی هاوڵاتیانی بەریتانیا لە ماوەی ڕابروودا بەو ڤاكسینە، خۆیان كوتاوە.

تا ئێستاش مشتومڕەكان لە بارەی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەریتانی بەردەوامە و هەندێك پێیان وایە ڤاكسینەكە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەكات و گومان دەكرێت كێشەی تەندروستی هەبێت.

هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 7:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر