جیهان

٣١ ئەندامی داعش لە كەمپی هۆڵ دەستگیركران


لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاڤای كوردستان بۆ سەر كەمپی هۆڵ (٣١) ئەندامی شانە نوستووەكانی داعش دەستگیركران.

هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاڤای كوردستان ڕایگەیاند، لەناو دەستگیركراوەكاندا حەوت ژن و ژمارەیەك عێراقیش هەبووە، تا ئێستاش ١٢٥ تیرۆریست لەناو كەمپەكە دەستگیركراون، كە (٢٠)یان لێپرسراویەتیان لەناو گروپی تیرۆریستی داعشدا هەیە.

ئاشكراشیكردووە، دەستگیركراوەكان كاریان كردووە بۆ ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانی داعش و دروستكردنی شانەی نوستوو لە چەند ناوچەیەك.



هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 7:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر