عێراق

حەشدی شەعبی داوای هاوكاری لە ڕووسیا دەكات


مۆسكۆ ئامادەیە بۆ هاوكاری هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش لە عێراق.

لە سەردانێكی بۆ مۆسكۆ، (فالح فەیاز) سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەگەڵ (میخائیل بۆگدانۆڤ) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و (نیكۆلای پاترۆشیف) سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، و پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لە بارەوە كراوە.

بە پێی زانیارییەكان ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكانی لەگەڵ سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و حەشدی شەعبیش، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

سەردانەكەی فەیاز بۆ مۆسكۆ، هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی خولی سێهەمی گفتوگۆی ستراتیژیی لە نێوان عێراق و ئەمریكا.

هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 7:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر