عێراق

بۆ جاری دووەم كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن دواخرا


جارێكی تر، كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

حەسەن نازم وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئوردن هاوبەشێكی ستراتیژیی عێراقە و پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەتی عەممان دەكەن، بۆ سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لەو وڵاتەدا و لەبەر ڕۆشنایی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، بڕیاردرا بۆ جاری دووەم كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن، دوابخرێت.

ڕوونكردنەوەكەی وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتێكدایە، ٣ی ئەم مانگە، حەمزە بن حسێن جێنشینی پێشوو و دەیان لێپرسراوی ئەمنیی باڵای ئوردن، بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی كودەتای سەربازیی و هەڕەشە بۆ سەر ئارامی لەو وڵاتەدا، دەستبەسەركران.

بۆ جاری دووەمە كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن كە بڕیاربوو لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت، دوابخرێت.

بەڕێوەچوونی لوتكەی یەكەم، بەهۆی پێكدادانی دوو شەمەندەنەفەر لە میسڕ دواخرا، كە بەهۆیەوە بە دەیان كەس گیانیان لە دەستدا و برینداربوون.

هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 7:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر